هەڵسەنگاندنی کتێبی کۆرس لە فێربوونی زمانی دووەم
کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی نۆڵج، سیمینارێکی ئەکادیمی بە ناونیشانی «هەڵسەنگاندنی کتێبی کۆرس لە فێربوونی زمانی دووەم» بەڕێوەبرد.
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر، میلاد عبدالقادر پێشکەش کرا و تیشکی خستە سەر چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی کتێبەکانی کۆرس کە لە پرۆسەی فێربوونی زمانی دووەمدا بەکاردێن. هەروەها باس لە ناوەڕۆک، پێکهاتە، گونجاوی و کاریگەریی ماددە فێرکارییەکان لەسەر فێرخوازان کرا.
لە ماوەی سیمینارەکەدا، بەشداربووان دەرفەتیان هەبووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێباز و شێوازە جیاوازەکانی هەڵسەنگاندنی کتێبی کۆرس و ڕۆڵی ماددە فێرکارییە گونجاوەکان لە پەرەپێدانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی.