زانکۆی نۆڵج یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای Malbray Chemical واژوو دەکات

زانکۆی نۆڵج یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای Malbray Chemical واژوو دەکات

زانکۆی نۆڵج  یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی (MoU) لەگەڵ کۆمپانیای Malbray Chemical واژوو کرد، 

مەبەست لەم لێکتێگەیشتنە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان بواری پەروەردەی ئەکادیمی و کەرتی نەوت و گازە. ئەم هاوکارییە بواری ئەندازیاری نەوت، تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە (HSE)، ڕاهێنانی تەکنیکی، پەرەپێدانی فێرخوازان و بەرزکردنەوەی تواناکانی پیشەیی دەگرێتەوە.

بەپێی ئەم ڕێککەوتنەی پێنج ساڵە، هەردوو لایەن لە بوارەکانی وۆرکشۆپ، سیمینار و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خوێندکاران، دەرفەتی ڕاهێنان و کارامۆزی، سەردانی مەیدانی، پرۆژەکانی ساڵی کۆتایی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی تەکنیکی هاوکاری دەکەن. 

هاوکات، ڕێککەوتنەکە ئامانجی پەرەپێدانی توێژینەوەی ئەکادیمی و جێبەجێکراو و زیادکردنی دەرفەتی فێرخوازان بۆ ناسین و تێگەیشتن لە پێداویستییە کردارییەکانی کەرتی نەوت و گاز هەیە.


 

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]