کولێژی پەرستاری لە زانکۆی نۆڵج وۆرکشۆپێکی تایبەتی لەسەر (خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ) ئەنجامدا

کولێژی پەرستاری لە زانکۆی نۆڵج وۆرکشۆپێکی تایبەتی لەسەر (خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ) ئەنجامدا

لە چوارچێوەی بەهێزکردنی لایەنی پراکتیکی و گەشەپێدانی لێهاتووییە پزیشکییەکان، کولێژی پەرستاری لە زانکۆی نۆڵج بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ و سەنتەری پەرەپێدانی کار و کارسازی، وۆرکشۆپێکی تایبەتی بەناونیشانی "(خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ - ECG Interpretation)" ئەنجامدا.

ئەم چالاکییە زانستییە بە سەرپەرشتی مامۆستا ئامینە مراد بەڕێوەچوو، و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ئەکادیمی و تەندروستییە دیارەکان بەڕێوەچوو، لەوانە:

د. کەریم بەرزنجی، ڕاگری کولێژی پەرستاری

د. مەروان، ڕاگری کولێژی ئەندازیاری و سەرۆکی لیژنەی پەرەپێدانی کار و کارسازی

د. بێستون و د. محمد، نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی

د. محمد، بەرپرسی پەیوەندییەکان

د. سامان، ڕاگری کولێژی ئیداره‌

لە میانی وۆرکشۆپەکەدا، تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی تواناکانی فێرخوازان و کارمەندانی تەندروستی لە شیکردنەوەی وردی هێڵکاری دڵ و ناسینەوەی نەخۆشییە جیاوازەکانی دڵ لە کاتی فریاگوزارییەکاندا. ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی نۆڵج دەکاتەوە لە دروستکردنی پردی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ پێگەیاندنی کادری لێهاتوو.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]