شاندێک لە زانکۆی نۆڵج سەردانی زانکۆی تکریتیان کرد

شاندێک لە زانکۆی نۆڵج سەردانی زانکۆی تکریتیان کرد

شاندێک لە زانکۆی نۆڵج بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د.کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج و بە یاوەری بەڕێزان پ.د. طالب خليل ابراهيم و پ.ی.د.علي رجاء مصطفى القطان و د. بەرهەم حەمە عەلی مەجید سەردانی زانکۆی تکریتیان کرد بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ژیانی ئەکادیمی زانکۆ و بەدواداچوونی ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنی هەمیشەیی لەگەڵ زانکۆی تکریت.rn لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی (تایبەت)ی ئەنجومەنی زانکۆی تکریت بە سەرۆکایەتی پ. د. وعد محمود رؤوف سەرۆکی زانکۆی تکریت ، ڕێکەوتننامە واژوو کرا لە لایەن هەردوولا بە مەبەستی هەماهەنگی زانستی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆ بەوهیوایەی کە واژووکردنی ئەو ڕێکەوتنە ببێتە دەستپێکێکی ڕاستەقینە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانستی فراوان لەنێوان هەردوو زانکۆ کە هەوڵی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە بوارە ئەکادیمییەکانی بەشە هاوشێوەکانی وەک بەشی دەرمانسازی و ئەندازیاری هەردوو زانکۆکە دەدرێت.rnلەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆی نۆلج سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆی تکریت و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی کرد بۆ ئەو پێشوازی و میواندارییە باشە بەو هیوایەی ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنە هاوکار بێت لەکردنەوەی ئاسۆی هاریکاری ئەکادیمی لەنێوان هەردوو زانکۆ.rnلە سەردانەکە هەردوولا قەڵغانی زانکۆیان ئاڵوگۆڕکرد، پاشان سەرۆکی زانکۆی تکریت یاوەری شاندی زانکۆی نۆڵجی کرد لە گەشتێک بەناو زانکۆی تکریت کە ژمارەیەک بەشی گرنگی ئەو زانکۆیەی لەخۆدەگرت، لەوانە سەردانی سەنتەری کۆمەڵایەتی ، چاپخانەی زانکۆی تکریت ، کتێبخانەی ناوەندی، یاریگای زانکۆ، هۆڵی کۆنفرانسی خوارزمی، فاکەڵتی کشتوکاڵ و پزیشکی ددان و بەشە زانستییەکانی دیکە.rnجێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا جەختکراوە لە سەر بەردەوامی ئەم پەیوەندییە لە نێوان هەردوو زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە سەرجەم چالاکییە زانستی و ڕۆشەنبیری و کۆمەڵایەتییەکانی هەردوولا لە ئایندەدا.rnrn

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]